AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ٠٩:٥٦

ڕۆژنامەی واشنتۆن ئێگزمینر:

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بەرخۆدان لە سووریا ئەنجامێکی نییە

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بەرخۆدان لە سووریا ئەنجامێکی نییە

ڕۆژنامەی واشنتۆن ئێگزمینر لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەرخۆدان لە سووریا ئەو هێرشانەی بێ ئەنجام وەسف کرد و لە بەردەوام بوونی هێرشی بەرخۆدان بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشنتۆن ئێگزمینر" ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان شتێک ناگۆڕێت و تا کاتێک کە سوپای ئەمریکا لە سووریا و عێراق بێت، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا درێژەی دەبێت.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سێ خاڵی سنووری عێراق و سووریا لەوانە بنکەی ئەلتنف بە زیاتر لە هەزار سەربازەوە، هەر نەدەکەوتە بەرچاوەوە و سەرەنجی پێنەدەدرا، بەڵام هێرشی هەفتەی ڕابردووی گرووپەکانی بەرخۆدان بە درۆن بۆ سەر ئەو بنکەیە، ئەو جێگیر بوونەی ئاشکرا کرد.

لە درێژەدا هاتووە: سەرەڕای وەڵامی هێزەکانی ئەمریکا بە هێرشەکان بۆ سەر ئەلتنف، بەڵام ئەو هێرشانەی ئەمریکا هیچ ئەنجامێکیان نییە. ئەو گرووپانەی کە لەگەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەن هیچ ترسێکیان لێیان نیە و ئەوەش کاری سوپای ئەمریکای دژوار کردووەتەوە. کەواتە ئەگەر مووشەک بەرەو سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هەر بهاوێژرێت، نابێت سەرمان سووڕ بمێنێت و تا کاتێک کە سەربازانی ئەمریکا لە ئەو دوو وڵاتە بن، ئەو پێکدادانە هەر درێژەی دەبێت.

News ID 43293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha